عەممار حەكیم: جگە لەئیسرائیل هیچ دەوڵەتێكی تر دان بەسەربەخۆیی كوردستان نانێت

7,369 جاربینراوە
بڵاوکراوەتەوە لە : پێنج شه‌ممه‌ 20 نیسان 2017 - 10:01 PM
عەممار حەكیم: جگە لەئیسرائیل هیچ دەوڵەتێكی تر دان بەسەربەخۆیی كوردستان نانێت

ڕۆژانە ھەواڵ …

عەممار حەكیم سەركردەی دیاری شیعەكانی عێراق‌و سەرۆكی هاوپەیمانی نیشتیمانی رایدەگەیەنێت “جگە لەئیسرائیل هیچ دەوڵەتێكی تر دان بەسەربەخۆیی كوردستان نانێت”.

ئەمڕۆ (پێنجشەممە) نوسینگەی رۆژنامەوانی عەممار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانی نیشتیمانی شیعەكان راگەیەندراوێكی لەبارەی دیدارێكی حەكیم لەگەڵ تەلەفزیۆنی ئۆن لایف-ی میسری بڵاوكردەوە‌و تیایدا ئاماژە بەهەوڵی هەرێمی كوردستان بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم‌و پرسی سەربەخۆیی كوردستان دەدات.
لەبەشێكی راگەیەندراوەكەدا حەكیم دەڵێت “لەو بڕوایەدام لەكاتی راگەیاندنی دەوڵەتی كوردستاندا جگە لەئیسرائیل هیچ دەوڵەتێكی تر دان بەسەربەخۆیی كوردستان نانێت”.
ئەو جەغتیش لەسەر ئەوە دەكاتەوە كە “وڵاتانی عەرەبی لەگەڵ یەكگرتویی خاكی عێراقدا”.
عەممار حەكیم ئاماژەش بەوە دەدات كە “دۆخی ئێستا هاوكار نییە بۆ دورستكردنی دەوڵەتێكی سەربەخۆیی كوردستان، بەوپێیەی هەرێمی كوردستان بەقەیرانی ئابوری‌و ئەمنی‌و سیاسیدا تێدەپەڕێت”.
جەختیشی كردەوە “تەنانەت دۆخی هەرێمایەتی‌و نێودەوڵەتی بۆ ئەو پرسە لەبار نییە”.
عەممار حەكیم لەدیدارەكەیدا جەغت لەسەر ئەوە دەكاتەوە كە لەلایەن ئیدارەی ترەمپەوە دڵنیاییان دراوەتێ‌ كە پشتگیری لەیەكگرتویی‌و یەكێتی خاكی عێراق دەكەن.

سەرنجێک بنوسە لەرێگای فەیسبووک

کۆمێنت

رابط مختصر

بۆچونێک بنوسە 0 بۆچونەکان

* ناو
* ئیمێل
* پێویستە

ئیمێلەکەت بڵاو نابێتەوە لەکاتی بۆچون نوسین

مەرجی بۆچون: ئاگاداری گرنگ :تکایه‌ سه‌رنجێک مه‌نوسه‌ که‌له‌گه‌ڵ ڕه‌وشتی گه‌له‌که‌مان ناگونجێت ئه‌م سه‌رنجانه‌ پاش پیاچوونه‌وه ‌ بڵاوده‌کرێنه‌وه‌. بۆیه‌ خۆت ماندوو مه‌که‌ له‌نوسینی سه‌رنجی بێمانا. تا ئێمه‌ش ڕێگه‌ی سه‌رنج نوسین دانه‌خه‌ین.

ئاگاداری گرنگ :تکایه‌ سه‌رنجێک مه‌نوسه‌ که‌له‌گه‌ڵ ڕه‌وشتی گه‌له‌که‌مان ناگونجێت ئه‌م سه‌رنجانه‌ پاش پیاچوونه‌وه ‌ بڵاوده‌کرێنه‌وه‌. بۆیه‌ خۆت ماندوو مه‌که‌ له‌نوسینی سه‌رنجی بێمانا. تا ئێمه‌ش ڕێگه‌ی سه‌رنج نوسین دانه‌خه‌ین.