هەڵسوڕاوانی گۆڕان، بەبۆنەی کۆچی دوایی نەوشیروان، گلەیی لە خودا دەکەن

16,091 جاربینراوە
بڵاوکراوەتەوە لە : هه‌ینی 19 ئایار 2017 - 9:33 PM
هەڵسوڕاوانی گۆڕان، بەبۆنەی کۆچی دوایی نەوشیروان، گلەیی لە خودا دەکەن

رۆژانە هەواڵ

بەبۆنەی کۆچی دوایی رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان، ژمارەیەک پەیجی سەربەو بزووتنەوە سیاسیە، گلەیی لە خوادا دەکەن و بە قاتیل و نا مێهرەبان وەسفی ئەو زاتە دەکەن.

هەرچەندە بەرەبەیانی دوێنێ هەینی لەلایەن گوتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان “شۆڕش حاجی” دەنگۆی کۆچیی دوایی نەوشیروان مستەفا رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان بڵاوکرایەوە، بەڵام لە ئێستادا دەنگۆی ئەوە بڵاوکراوەتەوە کە ناوبراو لە دەرەوەی وڵات بەر لەوەی بهێنرێتەوە هەرێمی کوردستان گیانی لە دەستداوە، هەر بۆیەش بەبێ دەنگی و دوور لە چاوی هەڵسوراوانیان و کامێراکان بە فرۆکەی تایبەت گەرێندراوەتەوە هەرێمی کوردستان.

هاوکات دوای گیان لە دەستدانی ناوبراو، ژمارەیەک پەیجی سەربە بزووتنەوەی گۆڕان کە وێنەکەیمان لە خوارەوە بڵاوکردۆتەوە، بەو بۆنەیەوە گلەیی لە خوادا دەکەن بەوەی راستگۆ و عادل نیە، بۆیە ناوبراو گیانی لە دەست داوە.

هەر بەو بۆنەیەوە، هەڵسوراوێکی تر نوسیویەتی: ناتوانم بکەم وەسفی تۆ، تۆ پێغەمبەری کوردانی، لە تۆوە فێربوون ماف و ئازادی، یەکێتی تر دەلێت: ماڵئاوا پغەمبەری کوردان، خودا قاتیلە چۆن دەبێت مرۆڤێک کە هەموو ژیانی لە پیناو خزمەتی مرۆڤایەتی بەرێکردووە گیانی بکێشیت، بەشێکی تریش کە هەر گلەیی لە خودا دەکەن، هاوخەمی خۆیان بە کۆچیی دوایی نەوشیروان دەربڕیوە.

سەرنجێک بنوسە لەرێگای فەیسبووک

کۆمێنت

رابط مختصر

بۆچونێک بنوسە 0 بۆچونەکان

* ناو
* ئیمێل
* پێویستە

ئیمێلەکەت بڵاو نابێتەوە لەکاتی بۆچون نوسین

مەرجی بۆچون: ئاگاداری گرنگ :تکایه‌ سه‌رنجێک مه‌نوسه‌ که‌له‌گه‌ڵ ڕه‌وشتی گه‌له‌که‌مان ناگونجێت ئه‌م سه‌رنجانه‌ پاش پیاچوونه‌وه ‌ بڵاوده‌کرێنه‌وه‌. بۆیه‌ خۆت ماندوو مه‌که‌ له‌نوسینی سه‌رنجی بێمانا. تا ئێمه‌ش ڕێگه‌ی سه‌رنج نوسین دانه‌خه‌ین.

ئاگاداری گرنگ :تکایه‌ سه‌رنجێک مه‌نوسه‌ که‌له‌گه‌ڵ ڕه‌وشتی گه‌له‌که‌مان ناگونجێت ئه‌م سه‌رنجانه‌ پاش پیاچوونه‌وه ‌ بڵاوده‌کرێنه‌وه‌. بۆیه‌ خۆت ماندوو مه‌که‌ له‌نوسینی سه‌رنجی بێمانا. تا ئێمه‌ش ڕێگه‌ی سه‌رنج نوسین دانه‌خه‌ین.