بارزانی بۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا: ریفراندۆم بڕیاری گەلە

1,166 جاربینراوە
بڵاوکراوەتەوە لە : هه‌ینی 11 ئاب 2017 - 9:25 PM
بارزانی بۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا: ریفراندۆم بڕیاری گەلە

رۆژانە هەواڵ

لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆكی هەرێمی كوردستان و وەزیری دەرەوەی ئەمەریكادا، پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا، هەروەها پرسی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی تاوتوێ كرا.

بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی فەرمیی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە، ڕێكس تیلەرسۆن وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا لەڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستانەوە كرد.

لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا دەستخۆشی لە هێزی پێشمەرگەی كوردستان كرد لە تێكشكاندنی تیرۆریستانی داعش و پیرۆزبایی سەركەوتنەكانی پێشمەرگەی كرد و هاوكات سەرەخۆشی لە خانەوادە و كەسوكاری ئەو پێشمەرگانە كرد كە لە شەڕی دژی تیرۆریستاندا گیانی خۆیان بەخت كردووە و شەهید بوونە.

لە بەشێكی دیكەی ئەو پەیوەندییەدا وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا دەستخۆشی لە بارزانی و سەركردایەتیی سیاسیی كوردستان كرد بۆ بڕیاری پێكهێنان و ناردنی شاندی باڵای هەرێمی كوردستان بۆ بەغدا بە مەبەستی دانوساندن لەسەر پرسە سیاسییەكان و هەروەها ئەوەیشی ڕاگەیاند كە پێی باشە ڕیفراندۆم لە هەرێمی كوردستان دوابخرێ و پشتگیری خۆیشی بۆ دیالۆگ و دانوستاندنی نێوان هەرێم و بەغدا دووپات كردەوە.

لە بەرانبەردا بارزانی سوپاسی وەزیری دەرەوەی ئەمەریكای كرد و هەروەها پێزانینی هەبوو بۆ ئەو هاوكاری و یارمەتیدانەی كە ئەمەریكا پێشكەشی هێزی پێشمەرگەی كردووە لە شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش.

هەروەها جەختیشی لەوە كردەوە كە بەم نزیكانە شاندی باڵای هەرێم سەردانی بەغدا دەكات بۆ گفتوگۆ لەسەر ئەو پرسانەی پەیوەستن بە ئایندەی پەیوەندیی نێوان كوردستان و بەغدا.

لەبارەی داواكاری بۆ دواخستنی ڕیفراندۆم، بارزانی بە وەزیری دەرەوەی ئەمەریكای ڕاگەیاند كە ئەو پێكەوەژیانەی كوردستان لە ڕابردوو و لە قۆناخی جۆراوجۆر لەگەڵ دەوڵەتی عێراق هەوڵی بۆ دەدا، جێبەجێ نەكرا، هەر بۆیەش گەلی كوردستان بڕیاری دا ڕێگەی خۆی بگرێتەبەر.

بارزانی ئەوەیشی بۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا خستووەتەڕوو كە پرسیار ئەوەیە لە بەرانبەر دواخستنی ڕیفراندۆم چ زەمانەتێك و چ بەدیلێك هەیە بۆ ئایندە و دیاریكردنی چارەنووسی گەلی كوردستان؟

هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا هەردوولا بڕیاریان دا كە لە هەموو هەنگاو و پێشهاتە سیاسییەكانی ئایندەدا هاوكار و هەماهەنگ و لە پەیوەندیی بەردەوامدا بن.

سەرنجێک بنوسە لەرێگای فەیسبووک

کۆمێنت

رابط مختصر

بۆچونێک بنوسە 0 بۆچونەکان

* ناو
* ئیمێل
* پێویستە

ئیمێلەکەت بڵاو نابێتەوە لەکاتی بۆچون نوسین

مەرجی بۆچون: ئاگاداری گرنگ :تکایه‌ سه‌رنجێک مه‌نوسه‌ که‌له‌گه‌ڵ ڕه‌وشتی گه‌له‌که‌مان ناگونجێت ئه‌م سه‌رنجانه‌ پاش پیاچوونه‌وه ‌ بڵاوده‌کرێنه‌وه‌. بۆیه‌ خۆت ماندوو مه‌که‌ له‌نوسینی سه‌رنجی بێمانا. تا ئێمه‌ش ڕێگه‌ی سه‌رنج نوسین دانه‌خه‌ین.

ئاگاداری گرنگ :تکایه‌ سه‌رنجێک مه‌نوسه‌ که‌له‌گه‌ڵ ڕه‌وشتی گه‌له‌که‌مان ناگونجێت ئه‌م سه‌رنجانه‌ پاش پیاچوونه‌وه ‌ بڵاوده‌کرێنه‌وه‌. بۆیه‌ خۆت ماندوو مه‌که‌ له‌نوسینی سه‌رنجی بێمانا. تا ئێمه‌ش ڕێگه‌ی سه‌رنج نوسین دانه‌خه‌ین.