بۆ بیر هێنانەوەیەکی سادە

1,117 جاربینراوە
بڵاوکراوەتەوە لە : هه‌ینی 11 ئاب 2017 - 9:39 PM
بۆ بیر هێنانەوەیەکی سادە

کامی کەمال

سەرۆک بارزانی بە هەموو جیهان (بە ئەمریکاو تورکیایەوەش کە دەیانگۆت پارتی سەربە تورکیایە) دەڵێت؛ بەرژەوەندی مللەتەکەمان لە کوێیە بڕیارەکەمان لەو ئاراستەیەدایەو خۆتان بەخۆڕایی ماندوو مەکەن، چوون ئێوە بۆ بەرژەوەندی خۆتان داوای دواخستنی ڕیفراندۆم دەکەن، ئێمەش بۆ بەرژەوەندی مللەتەکەمان پێتان دەڵێین (نەخێر).

ئەمەش زیاد بوو لە لاپەرە جوان و دەۆڵەمەندەکانی مێژوویی سەرۆک بارزانی کە بەشێکیان ئەمانەن :

– ئاڵای بەعسی لە هەموو عیراق لادا.

– فیدرالیەتی دەستەبەر کرد بۆ کوردستان.

– فیدرالییەتی پاریزگاکانی هەڵوەشاندەوە کە پڕۆژەی پۆڵ برێمەر بوو و تاڵەبانیش واژووی کردبوو!!.

– مافەکانی کوردی لە دستوردی عیراقدا چەساپاند، لەسەر ئەمەش بە قسەی خۆدی نەوشیروان کە عارف قوربانی دەیگێڕایەوە، تەلەفونی جۆرج بوشی وڵام نەدابۆیەوەو بە زالمای خەلیل زادی وتبوو : لەسەر ئەمە وڵامی بۆش نادەمەوە، با شەرمزاری کەسێک بم نەک مللەتێک.

– سنوری بو ئیبراهیم جەعفەری دانا، بۆ مالکی دانا، هەردۆکیان وەکو دوو دیکتاتۆرخواز لەبەر هەڵویستەکانی بارزانی لادران.

– شکستی بە هێزەکانی دیجلە هێنا کە مالکی بەنیاز بۆ بەو هێزە هێڕش بکاتە سەر کوردستان.

– تەحەدایی لە گەڵ دۆژمنکاری و هەڕەشەکانی تورکیایی کرد کە،لە 2003 یەوە بەجدی دەیویست ئارتێش بێنێتە نێوخاکی کوردستان و چەندین ساڵ بەردەوام بوون، تا دوا جار ئەردۆگان خۆی هاتە هەولێر و لەژێر ئاڵای کوردستان فرۆکەخانەی هەولێریان کردەوە.

– گەورەترین ڕۆڵی هەبوو لە دروست کردنی پرۆسەیی ئاشیتدا و بەدەست هێنانی زۆرێک لە مافە نەتەوەییەکانی کورد لە باکوری کوردستان و سەرکەوتنی هێنا، بەڵام بەهۆی سیاسەتە نامەنتق و هەڵەکانی پەکەکەوە پڕۆسەکەیان تێکدا.

– باشترین پشتگیری لە کوردستانی ڕۆژئاوایی کردو خاوەندارێتی ئەو پارچەیەی کرد، بەڵام لەوێش پەکەکە تاکلایانە کاریان کرد، ئێستاش کورد لەوێ تەنها بەکار دەهێنرێن و بۆنەتە ئامرازی ئەسەد و ئێران وجاریش وڵاتانی دیکە.

– هێزی پێشمەرگەی نارد بۆ کۆبانێ و نەیهێشت کۆبانێ بکەوێت، کە یەکەم جار بوو لە میژوودا هێزێکی سەربازی هەرێمێک لەنێو دەوڵەتێکی دیکەدا بۆ وڵاتێکی دیکە تێبپەڕێت.

– لە ڕووی سیاسی و دبلوماسی و ئابوورییەوە باشترین پەیوەندی بەست لە گەڵ وڵاتانی جیهاندا لەوانەش زلهێزترینەکانی جیهان کە لە زۆر هەنگاودا وەکو دەوڵەتێک کاریان له گەڵ کوردستان کردووە.

– لە ڕووی مەیدانییەوە بەسەرکردایەتی بارزانی شکست بە شکۆ و هەیمەنەت و هێزی گەورەترین ڕێکخراوی خۆتەقێنەر و مەترسیداری جیهان (داعش) هێنرا.

ئەمە بەشێک بوون لە دەستکەوتەکانی سەرۆک بارزانی بۆ گەلی کوردستان لە 2003 یەوە تا ئێستا (بێجگە لە پێشتر)، کە هەرگیز هیچ سەرۆکێکی دیکەی کورد لە دوورەوەش یەک هەنگاوی وا سەرکەوتوو و بوێرانەی بە دەستکەوتەوە بۆ کورد نەهاوێشتووە …

ئێستاش ڕیفراندۆم و بەم زووانەش ڕاگەیاندنی دەوڵەت..

ئەو سەربەرزی و دەستکەوت و مافە زەوتکراوەکانە کە بارزانی بۆ نەتەوەیی کوردی بەدەستی هێناوە، نەک تەنها کوردانی باشور بە تێکرا لێی سودمەندن، بەڵکو هەرتاکێکی کورد لەم جیهانەدا وەکو کوردێک لێی سودمەند دەبێت.

ئەوجا نە بارزانی و نە هیچ کەسی دیکە بەرپرس نین کە خەڵکێک بەگشتی لەسەر ئەساسی بیری هۆزی و ناوچەگەری نالوژیکی حەزەکەن گەندەڵێک بکەن بە بەرپرسێک له ناوچەیەک!، یان پەرلەمانتارێک، ئەم بابەتانە زۆر لەوە بچۆکترن بکرێنە بەهانە بۆ ڕێگیری کردن لە سەر ڕێگای پرۆسی سەربەخۆیی کوردستان …. هتد. سەربەخۆیی زامنی چارەسەر بوونی هەموو کەم و کۆڕییە سەرەکییەکانی کورد

سەرنجێک بنوسە لەرێگای فەیسبووک

کۆمێنت

رابط مختصر

بۆچونێک بنوسە 0 بۆچونەکان

* ناو
* ئیمێل
* پێویستە

ئیمێلەکەت بڵاو نابێتەوە لەکاتی بۆچون نوسین

مەرجی بۆچون: ئاگاداری گرنگ :تکایه‌ سه‌رنجێک مه‌نوسه‌ که‌له‌گه‌ڵ ڕه‌وشتی گه‌له‌که‌مان ناگونجێت ئه‌م سه‌رنجانه‌ پاش پیاچوونه‌وه ‌ بڵاوده‌کرێنه‌وه‌. بۆیه‌ خۆت ماندوو مه‌که‌ له‌نوسینی سه‌رنجی بێمانا. تا ئێمه‌ش ڕێگه‌ی سه‌رنج نوسین دانه‌خه‌ین.

ئاگاداری گرنگ :تکایه‌ سه‌رنجێک مه‌نوسه‌ که‌له‌گه‌ڵ ڕه‌وشتی گه‌له‌که‌مان ناگونجێت ئه‌م سه‌رنجانه‌ پاش پیاچوونه‌وه ‌ بڵاوده‌کرێنه‌وه‌. بۆیه‌ خۆت ماندوو مه‌که‌ له‌نوسینی سه‌رنجی بێمانا. تا ئێمه‌ش ڕێگه‌ی سه‌رنج نوسین دانه‌خه‌ین.