پیلانی شاسوار و بەرهەم ساڵح دژی گۆڕان ئاشکرابوو

17,052 جاربینراوە
بڵاوکراوەتەوە لە : هه‌ینی 11 ئاب 2017 - 10:18 PM
پیلانی شاسوار و بەرهەم ساڵح دژی گۆڕان ئاشکرابوو

رۆژانە هەواڵ

له‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی دروستكردنی لیستیك بۆ هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن به‌رهه‌م صاڵح و شاسوار عەبدول واحید، ده‌نگۆی ڕاكیشانی چه‌ند به‌رپرس و هه‌ڵسوڕاوێكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ ناو لیسته‌كه‌ بڵاو دەبێتەوە و هەڵسوراوێکی گۆڕانیش دەلێت: هەڵمەتێکی بەرفراوان بۆ ئەو مەبەستە لەلایەن هەردوو ناوبراو دەستی پێکردووە و کۆمەلێک گەنجی زویر بووی گۆڕانیش پەیوەندیان پێوە کردووە.

بە گوێرەی زانیاریە بڵاوکراوەکان، لە دوای بڵاوبونەوەی هەواڵی دروستکردنی لیستێک بۆ هەڵبژاردنەکانەکانی داهاتووی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەرهەم ساڵح و شاسوار عەدول واحید کە جولانەوەی نەخێریش بەشێکە لەو پڕۆژەیە، هەردوو ناوبراو بە شێوەیەکی بەرفراوان کار لەسەر گەنجە زویربووەکانی گۆڕان دەکەن و ژمارەیەکی زۆری هەڵسوراوانیشیان بە دەوری خۆیاندا کۆکردۆتەوە.

شیاوی ئاماژە پیدانە، دوای بلاونەوەی هەواڵی چونی ژمارەیەک هەڵسوراوی گۆڕان بۆ بەرەی شاسوار و بەرهەم ساڵح، کەناڵی Nrt هەڵمەتێکی راگەیاندنی بەرفراوانی بۆسەر گۆڕان دەست پێکردووە، لە یەکێک لە راپۆرتەکانی ئەو کەناڵە دا هاتووە کە گۆڕان ئەگەر لەسەر سیاسەتی ئێستا بەردەوام بێت و پشت لە خواست و داواکاریەکانی خەڵک کات، گەنجان روی لێوەردەگێڕن و چیتر دەنگ بەو بزووتنەوەیە نادەن.

لە راپۆرتێکی دیکەدا هاتووە کە گوایە رۆژانێک گۆڕان پشتیوانی لە خۆپیشاندان و داواکاری خەڵک دەکرد و لە پەڕلەمان شەڕی پارتی و یەکێتی دەکرد تاوەکو بە ویستی خۆیان بودجە بەسەر خۆیاندا دابەش نەکەن، بەڵام دوای ئەوەی چوە نێو حکومەت، گۆڕانی جاران نەماوە و سەرباری هەموو ئەو داواکاریانەی خەڵک بەرامبەر بە یەکێتی و پارتی، بێدەنگی پەی بە گۆڕان هەڵچینەوە، کە ئەمەش نیگەرانی هەڵسوراوانی بەدوای خۆیدا هێناوە و ئەگەری زۆر هەیە جارێکی تر دەنگ بەو بزوتنەوەیە نەدەن.

لە راپۆرتەکەی NRT کە رۆژی پێنج شەممە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە کە هەڵسوراوانی گۆڕان لە ئێستادا گلەیی ئەوە لە گۆڕان دەکەن کە سەرباری پەکخستنی پەڕلەمان و دەرکردنی گۆڕان لە حکومەت، گۆڕان جگە لە بەیاننامە و راگەیێنراوی بێ کەڵ، هیچ کردارێکی ئەنجام نەداوە، لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بە لێدوانی هەڵسوراوانیش دراوە گوایە ئەوان باجی پابەند بوونیان بە دروشم و داخوازیەکانی گۆڕان دەدەن.

لەسەر پەیوەندیە دیبلۆماسیەکانی بەرپرسانی گۆڕان، NRT سیاسەتی گۆڕانی بەجۆرێک لە راپۆرتەکەدا بێ بایەخ کردووە کە تێیدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات جگە لە سەردانی چەند جارەکی یوسف محەمەد بۆ ئەوروپا کە هیچ پێشوازیەکیشی لێنەکراوە، گۆڕان تاوەکو ئێستا هیچ سەردانێکی دیبلۆماسی نەبۆ ئەوروپا نەبۆ هیچ وڵاتێک ئەنجام نەداوە، هەروەها ئەوەش هاتووە کە هەڵسوراوان بۆیەش لە گۆڕان بێ ئومێد بوون، چونکە بە دیار رێککەوتنی لەگەڵ یەکێتی دانیشتووە و هیچ خالێکیشی لێ جێبەجێ نەکراوە.

لە کۆتا بەشی راپرتەکەدا، باس لەوەش کراوە کە بەهی دیار نەبوونی هەڵوێستی گۆڕان لەسەر پرسی ریفراندۆمی هەرێم، هەڵسوراوانی گۆڕان نازانن لەکاتی بەرێوەچونی ئەو پرسە دەنگ بە نەخێر یان بەلێ بدەن.

لە بەرامبەریشدا هەڵسوراوێکی گۆڕان کە نەیویست ئاماژە بەناوەکەی بدەرێ، تایبەت بۆ رۆژانە هەواڵ گوتی: بەرهەم ساڵح و شاسوار کە پیلانی دروستکردنی لیستێکی نوێیان هەیە، دۆخی ئێستای گۆڕانیان قۆستۆتەوە و بە جددی کار لەسەر راکێشانی هەڵسوراوان بۆ بەرەی خۆیان دەدەن، بڵاوکردنەوەی راپۆرتێکی لەو جۆرەش لە کەناڵی Nrt کە هیچ راپۆرتێک بەبێ رەزامەندی شاسوار لەو کەناڵە بڵاوناکرێنەوە، ئاماژەی روونن کە کار لەسەر گەنجانی گۆڕان دەکەن و ژمارەیەکی باشیشیان بەلای خۆیدا راکێشاوە.

ئەو هەڵسوراوەی گۆران گوتیشی: لیرەدا پیلانەکەی هەردوو ناوبراو بە ئاشکرا دەیارە، بۆیە ئەگەر سەرکردەکانی گۆڕان خۆیان لە قەیرانی بڕیاردان رزگار نەکەن و بەو جۆرەی ئیستا بمێننەوە کە نە هەڵسوڕاوان و نە خەڵکی کوردستانیش لێیان تێناگا لە کام بەرەن، بە دڵنیاییەوە شاسوار و بەرهەم ساڵح هەڵسوراوان کۆنترۆل دەکەن و لە جولانەوەی نەخێرەکەیان بۆ ریفراندۆم بەکاریان دەهێنن، پێگەی سیاسی و حزبی گۆڕانیش لاواز دەکەن.

لەبارەی راگەیێنراوەکەی بەرهەم ساڵح لەسەر پشتیوانی کردن لە ریفراندۆم، ئەو هەڵسوراوەی گۆڕان گوتی: ئەو ناتوانێ بە ئاشکرا بلێ دژی گشت پرسیم، شاسواریش بە بەرنامە و پیلانەکانی ئەو دەجولێتەوە، مادەم پیلانی پێکهێنانی حزبێکی نوێی سیاسین، بە دڵنیاییەوە کەمپینی نەخێریش بە هاوکاری بەرهەم ساڵحە، ئامانجی ئەویش لە پەخستنی ریفراندۆم بۆ ئەوە دەگەرێتەوە دەیەوێت ئەو پرسە پەکبخات و دوای هەڵبژاردنی داهاتووی ئێراق پستی سەرۆک کۆماری عێراق بەدەست بێنێ، کە خەون و ئاواتی لە مێژینەییەتی.

سەرنجێک بنوسە لەرێگای فەیسبووک

کۆمێنت

رابط مختصر

بۆچونێک بنوسە 0 بۆچونەکان

* ناو
* ئیمێل
* پێویستە

ئیمێلەکەت بڵاو نابێتەوە لەکاتی بۆچون نوسین

مەرجی بۆچون: ئاگاداری گرنگ :تکایه‌ سه‌رنجێک مه‌نوسه‌ که‌له‌گه‌ڵ ڕه‌وشتی گه‌له‌که‌مان ناگونجێت ئه‌م سه‌رنجانه‌ پاش پیاچوونه‌وه ‌ بڵاوده‌کرێنه‌وه‌. بۆیه‌ خۆت ماندوو مه‌که‌ له‌نوسینی سه‌رنجی بێمانا. تا ئێمه‌ش ڕێگه‌ی سه‌رنج نوسین دانه‌خه‌ین.

ئاگاداری گرنگ :تکایه‌ سه‌رنجێک مه‌نوسه‌ که‌له‌گه‌ڵ ڕه‌وشتی گه‌له‌که‌مان ناگونجێت ئه‌م سه‌رنجانه‌ پاش پیاچوونه‌وه ‌ بڵاوده‌کرێنه‌وه‌. بۆیه‌ خۆت ماندوو مه‌که‌ له‌نوسینی سه‌رنجی بێمانا. تا ئێمه‌ش ڕێگه‌ی سه‌رنج نوسین دانه‌خه‌ین.