بارزانی وەڵامی بڕیارەکەی پەڕلەمانی عێراق دەداتەوە

724 جاربینراوە
بڵاوکراوەتەوە لە : پێنج شه‌ممه‌ 14 ئه‌یلول 2017 - 8:38 AIM:
بارزانی وەڵامی بڕیارەکەی پەڕلەمانی عێراق دەداتەوە

رۆژانە هەواڵ

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کەمپەینی سەربەخۆیی کوردستان لە ئاکرێ گوتی: “ئەوانەی دەیانەوێت ئیرادەی گەلی کورد تاقی بکەنەوە ئەوە مەیدان کراوەیە”. گوتیشی: “ئیرادەی میللەتی کورد بە پەرلەمانی عێراق ناشکێت”.

مەسعود بارزانی ، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رۆژی چوارشەممە 13-9-2017 و لە کەمپەینی بانگەشەی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستان لە یاریگای ئاکرێ گوتارێکی پێشکەش کرد و گوتی: “بڕیاری گشتپرسی، بڕیاری هەموو حیزبە کوردستانییەکانە ، هەموو هەوڵێکمان لەگەڵ عێراق شکستی هێنا، دەبێ بەرپرسانی عێراق لە خۆیان بپرسن بۆچی هەموو شەراکەتێک لەگەڵ ئەوان شکستی هێنا”.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە ئێمە لە هاوبەشیکردن لەگەڵ عێراق ماڵوێرانی بوو، ئێمە سەد ساڵە چاوەڕێی سەربەخۆیین”.

بارزانی جەختیکردەوە لەوەی تاوەکو ئێستا ئەوانەی داوای دواخستنی گشتپرسی دەکەن هیچ بەدیلێکیان پێنەبووە و گوتی: “ئەگەر بەدیلێک بۆ گشتپرسی هەبێت و هەمان ئامانج جێبەجێ بکات، قبوڵی دەکەین”. لە هەمانکاتدا گوتی: “هەموو باجێکی سەربەخۆیی دەدەین”.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان گوتی: “دەنگی ئێوە بۆ سەربەخۆیی رۆحی شەهیدان ئاسوودە دەکات، دەنگی ئێوە کۆتایی بە ئەنفال و کیمیابارانکردن و سووتاندنی گوندەکان دەهێنێت”.

بارزانی گوتی: “دوای گشتپرسی دەرگای گفتوگۆ لەسەر زۆر بابەت دەکەینەوە، ئەوانەی داوای دواخستنی گشتپرسی دەکەن، با لە دوای بەڕێوەچوونی گفتوگۆمان لەگەڵ بکەن”.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان گوتی: “ئەوانەی دەیانەوێت ئیرادەی گەلی کورد تاقی بکەنەوە، ئەوە مەیدان کراوەیە، ئیرادەی میللەتی کورد بە پەرلەمانی عێراق ناشکێت، پەرلەمانی عێراق کار لەسەر زۆرینەی سیاسی دەکات، خزمەتکاری قبوڵناکەین و دەبێ گلەیی لە خۆیان بکەن”.

سەرنجێک بنوسە لەرێگای فەیسبووک

کۆمێنت

رابط مختصر

بۆچونێک بنوسە 0 بۆچونەکان

* ناو
* ئیمێل
* پێویستە

ئیمێلەکەت بڵاو نابێتەوە لەکاتی بۆچون نوسین

مەرجی بۆچون: ئاگاداری گرنگ :تکایه‌ سه‌رنجێک مه‌نوسه‌ که‌له‌گه‌ڵ ڕه‌وشتی گه‌له‌که‌مان ناگونجێت ئه‌م سه‌رنجانه‌ پاش پیاچوونه‌وه ‌ بڵاوده‌کرێنه‌وه‌. بۆیه‌ خۆت ماندوو مه‌که‌ له‌نوسینی سه‌رنجی بێمانا. تا ئێمه‌ش ڕێگه‌ی سه‌رنج نوسین دانه‌خه‌ین.

ئاگاداری گرنگ :تکایه‌ سه‌رنجێک مه‌نوسه‌ که‌له‌گه‌ڵ ڕه‌وشتی گه‌له‌که‌مان ناگونجێت ئه‌م سه‌رنجانه‌ پاش پیاچوونه‌وه ‌ بڵاوده‌کرێنه‌وه‌. بۆیه‌ خۆت ماندوو مه‌که‌ له‌نوسینی سه‌رنجی بێمانا. تا ئێمه‌ش ڕێگه‌ی سه‌رنج نوسین دانه‌خه‌ین.