هادی عامری هۆشداری هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆیی دەدات

2,631 جاربینراوە
بڵاوکراوەتەوە لە : پێنج شه‌ممه‌ 14 ئه‌یلول 2017 - 9:11 AIM:
هادی عامری هۆشداری هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆیی دەدات

رۆژانە هەواڵ

لە کاتێکدا پێشتر باسی لەوە کرد کە مەحالە چەک بە رووی پێشمەرگەی کوردستان بەرزبکەنەوە، کەچی هادی عامری لەو لێدوانەی پاشتگەز دەبێتەوە و لە ئەگەری ئەنجامدانی گشتپرسی لە باشووری کوردستان، هۆشداری هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆ دەدات.

جێگری فەرماندەی گشتیی حەشدی شەعبی کە لە ماوەی چەند مانگی رابردوو کوتلەکەی مالیکی بە هاوکاری هەردوو کوتلەی گۆڕان و یەکێتی لە پەڕلەمان یاسای تایبەتی بۆ دەرکرا و کرایە بەشێکی گرنگ لە سوپای ئەو وڵاتە کە دوای هاتنی داعش لەلایەن ئێران دروستکرا و لە یاسا نێو دەوڵەتیەکانیش وەکو گروپێکی تیرۆرستی توند ئاژۆ لە قەڵەمدراوە، رایدەگەیەنێت: “ئەگەر لە کوردستان گشتپرسی بکرێت، شەڕی نێوخۆیی هەڵدەگیرسێت”.

هادی عامری لە گوتارێکدا کە لە شاری نەجەف پێشکەشیکرد داوای لە هەولێر و بەغدا کرد دیالۆگ بکەن بۆ ئەوەی گشتپرسیی باشووری کوردستان دوابخرێت. چونکە، بەگوتەی ئەو فەرماندە باڵایەی حەشدی شەعبی، ئەگەر ئەمە روونەدات: “هیچ گومانی تێدانییە تووشی شەڕی نێوخۆیی دەبین و ناشتوانین خۆمان لەو شەڕە لابدەین”.

ئەمە لە کاتێکدایە کە ماوەی دوو رۆژی میدیا عێراقیەکان ئاماژە بە لێدوانێکی قاسم سولەیمانی فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران دەدەن گوایە گوتویەتی ئەگەر گشتپرسی ئەنجامبدرێ، ئێران دەست بۆ دەستێوەردانی سەربازی دەکات بۆ ئەوەی رێگە بە ئەنجامدانی ریفراندۆم نەدا.

ئەو هەڕەشانەی ئێران و گروپە توند ئاژۆکانی ئەو وڵاتە کە لە چوارچێوەی یاسا نێو دەوڵەتیەکان گروپی تیرۆرستین، لە کاتێکدایە کە لە ماوەی دوو رۆژی رابردوو هەریەک لە ئیسرائیل و سعودیە پشتیوانی خۆیان بۆ سەربەخۆیی کوردستان راگەیاند.

بەرای بەشێک لە چاودێرانی سیاسیش، ئەولەویەتی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی کە ئیسرائیل و سعودیە بەشێکی گرنگی ئەو هاوپەیمانیەتەن، شەڕی تیرۆرە، ئەمریکا و هاوپەیمانەکان ئەوەیان بە ئاشکرا گوتووە کە لە پاراستنی هاوپەیمانەکانیان کە هەرێمی کوردستانیش بەشێکە لەو هاوپەیمانیەتە، بەردەوام دەبن، کەواتە هەر گروپێکی سەربە ئێران کە بە گەورەترین دەوڵەت بە پاڵپشتی کردنی تیرۆرستان تاوانبارە، هێرش بکەنە سەر هەرێمی کوردستان، هەمان چارەنوسی تیرۆرستانی داعشیان دەبێت.

چاودێران ئاماژە بۆ ئەوەش دەکەن کە جێگیر کردنی ژمارەیەک سەربازی ئەمریکا کە ژمارەیان نزیکەی ١٠٠٠ سەرباز دەبێت بە هەموو پێداویستیەکی سەربازیەوە لە خوارووی کەرکوک، ئاماژەی روونن کە ئەمریکا پارێزگاری لە کوردستان دەکات و لە ئەگەری هەر جولەیەکی سەربازی دژی هەرێم کە لەلایەن ئێران و گروپەکانی سەربەو وڵاتەوە بێت، وەلامێکی توندی دەبێت و پیشمەرگەش کە لە ئامادە باشی تەواودایە، بێ وەڵام نابێت.

چاودێران ئەوەش ناشارنەوە کە ئێران تێگەیشتووە لەوەی ناتوانێ هیرشی سەربازی بۆسەر هەرێم ئەنجامبدات، تەنها لە رێگەی گروپە توند ئاژۆکانی نەبێت، وەکو حەشد و حزبلله عیراقی و سوپای مەهدی و هتد، بۆیە پشتی بەو هێزانە قایمە، هەر بۆ ئەو مەبەستەش لە پەڕلەمانی عیراق هاوپەیمانەکانی عەبادیان سەرپشک کردن لە ئەنجامدانی دەستێوەردانی سەربازی بۆ رێگری کردن لە ریفراندۆم.

سەرنجێک بنوسە لەرێگای فەیسبووک

کۆمێنت

رابط مختصر

بۆچونێک بنوسە 0 بۆچونەکان

* ناو
* ئیمێل
* پێویستە

ئیمێلەکەت بڵاو نابێتەوە لەکاتی بۆچون نوسین

مەرجی بۆچون: ئاگاداری گرنگ :تکایه‌ سه‌رنجێک مه‌نوسه‌ که‌له‌گه‌ڵ ڕه‌وشتی گه‌له‌که‌مان ناگونجێت ئه‌م سه‌رنجانه‌ پاش پیاچوونه‌وه ‌ بڵاوده‌کرێنه‌وه‌. بۆیه‌ خۆت ماندوو مه‌که‌ له‌نوسینی سه‌رنجی بێمانا. تا ئێمه‌ش ڕێگه‌ی سه‌رنج نوسین دانه‌خه‌ین.

ئاگاداری گرنگ :تکایه‌ سه‌رنجێک مه‌نوسه‌ که‌له‌گه‌ڵ ڕه‌وشتی گه‌له‌که‌مان ناگونجێت ئه‌م سه‌رنجانه‌ پاش پیاچوونه‌وه ‌ بڵاوده‌کرێنه‌وه‌. بۆیه‌ خۆت ماندوو مه‌که‌ له‌نوسینی سه‌رنجی بێمانا. تا ئێمه‌ش ڕێگه‌ی سه‌رنج نوسین دانه‌خه‌ین.