به‌په‌له‌..فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی پشتیوانی یەک: كه‌س ناتوانێت پێ بنێته‌ نێو خاكی کوردستان

781 جاربینراوە
بڵاوکراوەتەوە لە : چوار شه‌ممه‌ 11 تشرینی یه‌كه‌م 2017 - 9:51 PM
به‌په‌له‌..فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی پشتیوانی یەک: كه‌س ناتوانێت پێ بنێته‌ نێو خاكی کوردستان

رۆژانه‌ هه‌وال

فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی پشتیوانی یەکی سەر بە فەرماندەیی لەشکری کوردستان دەڵێت: “گەلی خۆمان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ كه‌س ناتوانێت  پێ بنێته‌ نێو خاكمان و چۆن شكۆی داعشمان شكاند، به‌و شێوه‌یه‌ش رێ لە‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ ده‌گرین كه‌ بیانه‌وێت خاكمان داگیر بكه‌ن”.

لە راگەیێندراوێکیدا فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی پشتیوانی یەک رایگەیاندووە “دوای ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ مه‌زنه‌ی گه‌لی كوردستان له‌ پرۆسه‌ی  ریفراندۆم تۆماری كرد و بڕیاری له ‌داهاتووی خۆیدا و به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رز ده‌نگی به‌ڵێ سه‌ركه‌وت، هه‌ندێك لایه‌ن و كه‌سایه‌تی كه‌وتوونه‌ته‌ هه‌ڕه‌شه‌كردن له‌ خه‌ڵك و خاكی كوردستان”‌.

فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانی یەک ئاماژەی بەوەشکردووە “چۆن له‌و ماوه‌ درێژه‌دا له‌به‌رده‌م دڕنده‌ترین دووژمنی مرۆڤایه‌تی راوه‌ستاین و خاكمان پاككرده‌وه‌، بۆ ئاسووده‌بوونی رووحی شه‌هیدانمان و به‌جێگه‌یاندنی ئه‌نجامی ریفراندۆم، كه‌ مه‌به‌ست لێی سه‌ربه‌خۆییه‌ بۆ كوردستانە، به‌و شێوه‌یه‌ش راده‌وه‌ستین كوردستان له‌ دووژمنانمان ده‌كه‌ینه‌ گۆڕستان”.

سەرنجێک بنوسە لەرێگای فەیسبووک

کۆمێنت

رابط مختصر

بۆچونێک بنوسە 0 بۆچونەکان

* ناو
* ئیمێل
* پێویستە

ئیمێلەکەت بڵاو نابێتەوە لەکاتی بۆچون نوسین

مەرجی بۆچون: ئاگاداری گرنگ :تکایه‌ سه‌رنجێک مه‌نوسه‌ که‌له‌گه‌ڵ ڕه‌وشتی گه‌له‌که‌مان ناگونجێت ئه‌م سه‌رنجانه‌ پاش پیاچوونه‌وه ‌ بڵاوده‌کرێنه‌وه‌. بۆیه‌ خۆت ماندوو مه‌که‌ له‌نوسینی سه‌رنجی بێمانا. تا ئێمه‌ش ڕێگه‌ی سه‌رنج نوسین دانه‌خه‌ین.

ئاگاداری گرنگ :تکایه‌ سه‌رنجێک مه‌نوسه‌ که‌له‌گه‌ڵ ڕه‌وشتی گه‌له‌که‌مان ناگونجێت ئه‌م سه‌رنجانه‌ پاش پیاچوونه‌وه ‌ بڵاوده‌کرێنه‌وه‌. بۆیه‌ خۆت ماندوو مه‌که‌ له‌نوسینی سه‌رنجی بێمانا. تا ئێمه‌ش ڕێگه‌ی سه‌رنج نوسین دانه‌خه‌ین.