” لە پێناو چارەسەریی کێشەکان، پێشتر و دوای ریفراندۆمیش داوای گفتوگۆمان کردووە لەگەڵ بەغدا”.

1,109 جاربینراوە
بڵاوکراوەتەوە لە : پێنج شه‌ممه‌ 12 تشرینی یه‌كه‌م 2017 - 6:53 PM
” لە پێناو چارەسەریی کێشەکان، پێشتر و دوای ریفراندۆمیش داوای گفتوگۆمان کردووە لەگەڵ بەغدا”.

رۆژانە هەوال

رێزدار مەسروور بارزانی: خواستی سەربەخۆیی خواستێکی لە مێژینە و رەوای گەلی کوردە
“هەرێمی کوردستان هیچ نیازێکی دوژمنکارانەی بەرامبەر بە دراوسێکان نییە”

مەسروور بارزانی، راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، رایده‌گه‌یه‌نێت، هەڵوێستی ئەمەریکا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە پاڵپشتییکردنی حکوومەتی عێراق، ئەو پەرچەکردارەی عێراق و دراوسێکانی لێکەوتەوە.

مەسروور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکدا، لەگەڵ بەرنامەی بەناوبانگی (هاردتۆک) ی کەناڵی BBCی بەریتانی، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، هەڵوێستی ئەمەریکا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە پاڵپشتییكردنى حکوومەتی عێراق ئەو پەرچەکردارەی عێراق و دراوسێکانی لێ کەوتەوە.

گوتیشی: “هەرێمی کوردستان هیچ نیازێکی دوژمنکارانەی بەرامبەر بە دراوسێکان نییە”.

مەسروور بارزانی گوتیشی: “خواستی سەربەخۆیی خواستێکی لە مێژینە و ڕەوای گەلی کوردە و بڕیاری رێفراندۆمیش بڕیاری هەموو هاووڵاتیانی کوردستان بووە”.

راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، ئامادەیی هەرێمی کوردستانیشی بۆ گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا دەربڕی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و لەمبارەیەوە گوتی: ” لە پێناو چارەسەریی کێشەکان، پێشتر و دوای ریفراندۆمیش داوای گفتوگۆمان کردووە لەگەڵ بەغدا”.

راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، روونیشیکردەوە حکوومەتی عێراق بە هۆی پێشێلکردنی 55 ماددەی دەستوور، خەڵکی کوردستانی بەرەو ریفراندۆم هاندا.

سەرنجێک بنوسە لەرێگای فەیسبووک

کۆمێنت

رابط مختصر

بۆچونێک بنوسە 0 بۆچونەکان

* ناو
* ئیمێل
* پێویستە

ئیمێلەکەت بڵاو نابێتەوە لەکاتی بۆچون نوسین

مەرجی بۆچون: ئاگاداری گرنگ :تکایه‌ سه‌رنجێک مه‌نوسه‌ که‌له‌گه‌ڵ ڕه‌وشتی گه‌له‌که‌مان ناگونجێت ئه‌م سه‌رنجانه‌ پاش پیاچوونه‌وه ‌ بڵاوده‌کرێنه‌وه‌. بۆیه‌ خۆت ماندوو مه‌که‌ له‌نوسینی سه‌رنجی بێمانا. تا ئێمه‌ش ڕێگه‌ی سه‌رنج نوسین دانه‌خه‌ین.

ئاگاداری گرنگ :تکایه‌ سه‌رنجێک مه‌نوسه‌ که‌له‌گه‌ڵ ڕه‌وشتی گه‌له‌که‌مان ناگونجێت ئه‌م سه‌رنجانه‌ پاش پیاچوونه‌وه ‌ بڵاوده‌کرێنه‌وه‌. بۆیه‌ خۆت ماندوو مه‌که‌ له‌نوسینی سه‌رنجی بێمانا. تا ئێمه‌ش ڕێگه‌ی سه‌رنج نوسین دانه‌خه‌ین.