داعش بە ھەلیكوپتەر ھێنراون بۆ ناوچەیكی ھەرێمی كوردستان

8,481 جاربینراوە
بڵاوکراوەتەوە لە : سێ شه‌ممه‌ 14 تشرینی دووه‌م 2017 - 6:42 PM
داعش بە ھەلیكوپتەر ھێنراون بۆ ناوچەیكی ھەرێمی كوردستان

رۆژانه‌ هه‌وال

به‌پێی زانیارییه‌كان هێزێكی گه‌وره‌ى چه‌كدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) هاتوونه‌ته‌ ناوچه‌ی دوزخورماتوو، سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرسیش هه‌واڵه‌كه‌ پشتڕاستده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێت “شتێك له‌ئارادایه‌، به‌ڵام ئێمه‌ نازانین چی رووده‌دات”.
به‌پێی چه‌ند زانیارییه‌ك ‌ “هێزێكی گه‌وره‌ى چه‌كدارانی داعش كه‌ ژماره‌یان له‌نێوان 500 – 600 كه‌سدایه‌ چه‌ند رۆژێكه‌ هاتوونه‌ته‌ سنورى دوزخورماتوو له‌گوندی په‌ڵكانه‌ی ناوچه‌ی داوده‌و به‌رامبه‌ر سلێمان به‌گ تاوه‌كوو سنورى غه‌ڕه‌و قوڕی چایی”.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئاشكرای كرد كه‌ “دوێنێ پۆلیسی نه‌وت له‌و ناوچه‌یه‌ كشاونه‌ته‌وه‌و ئه‌و هێزه‌ى داعش چووه‌ته‌ جێگه‌یان”. باسی له‌وه‌شكرد كه‌ پێرێ و ئه‌مشه‌وی رابردوو دووجار كۆپته‌ر لایان نیشتووه‌ته‌وه‌.
هاوكات سه‌رچاویه‌كی به‌رپرسی سه‌ربازی له‌ناوچه‌ی دوزخورماتوو نه‌یویست ناوی بهێنرێت وتی “ئه‌مه‌ هێزێكی داعشه‌ هاتووه‌ته‌ سنورى دوزخورماتوو تاوه‌كوو سنورى قوڕی چایی و نزیك قه‌زاى كفری”.
ئه‌و سه‌رچاوه‌ سه‌ربازییه‌ رونیشیكرده‌وه‌ “پێشمه‌رگه‌ له‌و ناوچه‌یه‌ هه‌یه‌، به‌ڵام نه‌ ئه‌وان به‌سه‌ر ئێمه‌دا دێن نه‌ ئێمه‌ش ده‌چینه‌ سنورى ئه‌وان”. ئه‌وان زیاتر له‌گه‌ڵ هێزه‌ عێراقییه‌كاندا ته‌ماسن و له‌و زنجیره‌ چیایه‌ن كه‌ ده‌ڕوانێته‌ شه‌قامی سه‌ره‌كی به‌ره‌و به‌غدا.
سه‌باره‌ت به‌ ژماره‌ی ئه‌و هێزه‌ى داعش، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتی “ژماره‌یان زۆره‌و كوردیشیان تێدایه‌ و پێموایه‌ ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ له‌م سنوره‌ نه‌مێنن و به‌ره‌و سنورى دیاله‌ بچن”.
نزیكه‌ى دوو ساڵه‌ چه‌كدارانی داعش له‌و ناوچه‌یه‌ ده‌ركراون و نه‌ماون و هێزی پێشمه‌رگه‌و هێزه‌ عێراقییه‌كان جێگه‌یانی گرتووه‌ته‌وه‌.

سەرنجێک بنوسە لەرێگای فەیسبووک

کۆمێنت

رابط مختصر

بۆچونێک بنوسە 0 بۆچونەکان

* ناو
* ئیمێل
* پێویستە

ئیمێلەکەت بڵاو نابێتەوە لەکاتی بۆچون نوسین

مەرجی بۆچون: ئاگاداری گرنگ :تکایه‌ سه‌رنجێک مه‌نوسه‌ که‌له‌گه‌ڵ ڕه‌وشتی گه‌له‌که‌مان ناگونجێت ئه‌م سه‌رنجانه‌ پاش پیاچوونه‌وه ‌ بڵاوده‌کرێنه‌وه‌. بۆیه‌ خۆت ماندوو مه‌که‌ له‌نوسینی سه‌رنجی بێمانا. تا ئێمه‌ش ڕێگه‌ی سه‌رنج نوسین دانه‌خه‌ین.

ئاگاداری گرنگ :تکایه‌ سه‌رنجێک مه‌نوسه‌ که‌له‌گه‌ڵ ڕه‌وشتی گه‌له‌که‌مان ناگونجێت ئه‌م سه‌رنجانه‌ پاش پیاچوونه‌وه ‌ بڵاوده‌کرێنه‌وه‌. بۆیه‌ خۆت ماندوو مه‌که‌ له‌نوسینی سه‌رنجی بێمانا. تا ئێمه‌ش ڕێگه‌ی سه‌رنج نوسین دانه‌خه‌ین.