گوتەبێژی یەکێتی: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ پارتی لە بەرزترین پلەدان

2,063 جاربینراوە
بڵاوکراوەتەوە لە : سێ شه‌ممه‌ 14 تشرینی دووه‌م 2017 - 8:06 PM
گوتەبێژی یەکێتی: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ پارتی لە بەرزترین پلەدان

رۆژانە هەوال

گوتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێت، دانانی کاتێک بۆ هەڵبژاردنەکان پێویستی بە کۆدەنگی هەیە و ئەگەر هەڵبژاردنەکانیش بخەینە یەککات، لەڕووی ئابوورییەوە باشترە. دەشڵێ پەیوەندییەکانمان لەگەڵ پارتی “لە بەرزترین پلەدان”.

سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و گوتەبێژی ئەو حیزبە لەکاتی بەشداریکردنی لە گەشتی هەواڵەکانی رووداو، لەبارەی دەستنیشناکردنی کاتێک بۆ هەڵبژاردنەکانی کوردستان، دوای ئەوەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، وەکو حکومەت ئامادەن ئەوەی گوێ لە لایەنە سیاسییەکان بگرن بۆ دانانی کاتێک بۆ هەڵبژاردنەکان، گوتی: “یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەستخۆشی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات، کە دەیەوێت رای لایەنە سیاسییەکان وەربگرێ”.

سەعدی پیرە راشیگەیاند: “یەکێتی پێیباشە لە وادەیەکی گونجاو کە لایەنەکان لەسەری رێکبکەون هەڵبژاردنەکان بکرێن، ئەگەر هەڵبژاردنەکانیش بخەینە یەک کات ئەوا لەڕووی ئابوورییەوە باشترە، بەڵام ئەمە پێویست بەو دەکات لە دانوستاندنمان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئیمکانیاتی ئەوان و تواناکانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان و ئامادەسازی لایەنە سیاسییەکان دیاریبکرێن، چونکە ناکرێت بە دوو بۆ سێ لایەن کاتی هەڵبژاردنەکان بسەپێندرێت، دەبێت جۆرێک لە کۆدەنگی هەبێت لەسەر مەسەلەی هەڵبژاردن بۆ ئەوەی دوایی کەس گلەیی نەکات”.

سەبارەت بە دۆخی پەیوەندییەکانی یەکێتی و پارتی و ئامادەکارییەک بۆ کۆبوونەوەی هەردوولا، سەعدی پیرە دەڵێت “ئێمە حکومەتی هاوبەشمان هەیە، پەیوەندی ئێمە پەیوەندییەکی بەردەوامە، پەیوەندی رۆژانەیە، جێگری سەرۆکی حکومەت کادرێکی پێشکەوتووی یەکێتییە، بەشێک لە ئەندامانی ئەو کابینەیە کادیری پێشکەوتووی یەکێتین، بۆیە پەیوەندی ئێمە ناکرێت بپرسین لە چ ئاستێکدایە، لە بەرزترین پلەدایە، بەڵام ئەگەر مەبەست لە کۆبوونەوەی هەردوو مەکتەبی سیاسی بێت، تا ئێستا نەکراوە، پێموایە بەشێکی پەیوەندی بە یەکێتییەوە هەیە، یەکێتی هەندێک کێشەی هەیە بۆ ساخکردنەوەی شێوەی پەیوەندییەکانی داهاتووی لەگەڵ پارتی، پێموایە دوای ساخکردنەوەی ئەوە، یەکێتی بێگومان کات و شوێنێک بۆ کۆبوونەوە دادەنێت”.

سەعدی پیرە، هۆکاری ئەنجامنەدانی کۆبوونەوەی سەرکردایەتی یەکێتیش بۆ تەندروستی کۆسرەت رەسوڵ، جێگری سکرتێری یەکێتی دەگەڕێنێتەوە و دەڵێ: “ئەوە کۆبوونەوەیە دەبوو زووتر ئەنجامبدرێت، کاک کۆسرەت کە جێگری سکرتێری گشتییە دەبوو ئامادەی بکات، بەڵام ئەم نەخۆشییەی بەسەرداهات و ئێستا لە نەخۆشخانەیە، بە دڵنیاییەوە دوای ئەوەی تەندروستی باش دەبێت و لە خەم دەردەچێت، ئەوکات بێگومان هەوڵدەدرێت کۆبوونەوەی سەرکردایەتی بکرێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان”.

سەبارەت بە کاتی ئەنجامدانی کۆنگرەی یەکێتی، سەعدی پیرە ئاشکرایدەکات، کۆنگرەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان “دەکەوێتە پێش هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان”.

سەرنجێک بنوسە لەرێگای فەیسبووک

کۆمێنت

رابط مختصر

بۆچونێک بنوسە 0 بۆچونەکان

* ناو
* ئیمێل
* پێویستە

ئیمێلەکەت بڵاو نابێتەوە لەکاتی بۆچون نوسین

مەرجی بۆچون: ئاگاداری گرنگ :تکایه‌ سه‌رنجێک مه‌نوسه‌ که‌له‌گه‌ڵ ڕه‌وشتی گه‌له‌که‌مان ناگونجێت ئه‌م سه‌رنجانه‌ پاش پیاچوونه‌وه ‌ بڵاوده‌کرێنه‌وه‌. بۆیه‌ خۆت ماندوو مه‌که‌ له‌نوسینی سه‌رنجی بێمانا. تا ئێمه‌ش ڕێگه‌ی سه‌رنج نوسین دانه‌خه‌ین.

ئاگاداری گرنگ :تکایه‌ سه‌رنجێک مه‌نوسه‌ که‌له‌گه‌ڵ ڕه‌وشتی گه‌له‌که‌مان ناگونجێت ئه‌م سه‌رنجانه‌ پاش پیاچوونه‌وه ‌ بڵاوده‌کرێنه‌وه‌. بۆیه‌ خۆت ماندوو مه‌که‌ له‌نوسینی سه‌رنجی بێمانا. تا ئێمه‌ش ڕێگه‌ی سه‌رنج نوسین دانه‌خه‌ین.